ژیار جه‌لال: بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو تیمەكان لە ئامادەباشیدان
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، دەڵێت: ئه‌گه‌ر كاركردن و ئاماده‌كاری نه‌بووایه ره‌نگه ئه‌و رێژه دابارینه‌ی هه‌بووه، زیانی زۆری لێبكهوتبووایهوه.
ئەمڕۆ هەینی (16ـی شوباتی 2024) ژیار جه‌لال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی روودانی لافاو كه‌مبكه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانمان له ئه‌ركدان و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، دەڵێت: ئه‌گه‌ر كاركردن و ئاماده‌كاری نه‌بووایه ره‌نگه ئه‌و رێژه دابارینه‌ی هه‌بووه، زیانی زۆری لێبكهوتبووایهوه.
ئەمڕۆ هەینی (16ـی شوباتی 2024) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەلایەن سەرجەم تیمەکانی (شارەوانی، بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ، تەندروستی، ئاو و ئاوەڕۆکان، وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی، قەیرانەکانی پارێزگا، دەزگای خێرخوازی بارزانی) تواندرا لە زووترین کاتدا سەرجەم حاڵەتەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت.
دوێنێش مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر23ـی کوردستان24 رایگەیاندبوو، ئەمساڵ تا ئێستا نزیکەی 345 ملم باران لە هەولێر باریوە، ئەم رێژەیەی ئەمساڵ بەروارد بە ساڵانی پێشوو رێژەیەکی زۆرە، پێش دەسپێکی وەرزی دابارین ئێمە ئامادەکاری تەواومان کردبوو بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک رێگری بکەین لە دروستبوونی لافاو.
پێشتریش بەشى پێشبینى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، "ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشوهەوای ناوچەکەمان هەیە بەردەوام دەبێت و بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەورەتریشقە و لێزمەبارانی بەخوڕ دەبێت ".