کەشناسی: رێژەی دابارین زیاد دەکات

کەشناسی  دەڵێت رێژەی دابارین زیاد دەکات
کەشناسی دەڵێت رێژەی دابارین زیاد دەکات

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی کاتژمێرەکانی داهاتوودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و هەرورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، 17-12-2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 17-02-2024، " ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا. لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاد دەکات و هەرورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای هەولێر و هەندێ ناوچە لە گەرمیان".

لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەش، 17-02-2024، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: " بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچر پچر لە هەندێ کات و ناوچەدا."

بە گوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لە کاتژمێر 09ـی دوێنێ هەینی تا 09ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، زۆرترین رێژەی باران لە شاری کەلار و دەوروبەری باریوە کە بڕەکەی 30.8 میلیمەتر بووە و، بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک روویداوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 13

سلێمانی: 11

دهۆک: 12

کەرکوک: 14

هەڵەبجە: 12

زاخۆ: 12

سۆران: 10

حاجی ئۆمەران: 3

گەرمیان: 15