پۆلیسی فەرەنسا کەسێکیان کوشت کە بەچەقۆی قەسابی هەڕەشەی دەکرد

پۆلیسی فەرەنسا
پۆلیسی فەرەنسا

K24 - هەولێر

هێزە پاراستنی ئەمنی شەوی رابردوو لە پاریس کەسێکیان کوشت کە بە "چەقۆی قەساب" هەڕەشەی لە دوو پۆلیس دەکرد. ئەو کەسەی کە کوژراوە، لە دایکبووی ساڵی 1984ـە، لە سوودان، هیچ پێشینەیەکی دادوەریی نییە.

داواکاری گشتی پاریس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو دوو پۆلیسە دوای بەکارهێنانی دەمانچەی کارەبایی، تەقەیان لەو کەسە کردووە، هەروەها لێکۆڵینەوەش بۆ ئەو رووداوە کراوەتەوە.

داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەشکرد، "پۆلیس راپۆرتێکی سەبارەت بە بوونی کەسێکی مەترسیدار پیگەیشت کە عەبایەکی لەبەردا بووە و چەقۆی قەسابی هەڵگرتووە لە وێستگەی شەمەندەفەری "بۆت دو شابۆ رۆج".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "کاتێک پۆلیسەکان گەیشتن، پیاوەکە چەقۆیەکی قەسابی بە دەستێکەوە بووە و دەفتەرێکی نووسراویشی لەسەر ئۆتۆمبێلەکە لە دەستەکەی دیکەدا بووە".

دەشڵێت: "ئەو کەسە چەکەکەی دانەناوە سەرەڕای ئەوەی ئەفسەرەکان چەندین جار دەمانچەی کارەباییان بەکارهێناوە، بەڵام ئەو لەو کاتەی چەقۆکەی بەدەستەوە بووە، هێرشی کردووەتە سەریان".

جەختیشیکردەوە، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار پۆلیس بیست جار دەمانچە کارەباییەکەیان بەکارهێناوە".

داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە، ئەو دوو پۆلیسەی تەقەیان کردووە، لە دۆخێکی "شۆک"دا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن کە هیچ پۆلیسێک بریندار بووە.