نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: پلانه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو سه‌ركه‌وتوو بوون
K24 – هەولێر:
قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشوه‌خته كۆبوونه‌وه‌ی پێویستیان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له دروستبوونی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو. ده‌شڵێت، پلانه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو سه‌ركه‌وتوو بوون.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی شوباتی 2024) نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، پێشوه‌خته كۆبوونه‌وه‌ی پێویستیان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له دروستبوونی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.
قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانیان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بڵاوه‌یان كردووه كه مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی لێ ده‌كرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا له هه‌ولێر ته‌نیا 80 ماڵ ئاو چووه‌ته خانووه‌كانیان و 11 ئۆتۆمبێلیش له نزیك پردی سه‌یداوه زیانیان به‌ركه‌وتووه، كه به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ش كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان بووه. گوتیشی، ته‌نیا شه‌ش دوكان له نزیك پردی سه‌یداوه ئاویان چووه‌ته ناو، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كانیان له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆڵه بارانه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌و پلانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا دانرابوون و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه پشتیوانی رژدیان لێ كرابوو.