چین بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی هەڕەشە لە تایوان دەکات

K24 - هەولێر
لە ئەنجامی هەوڵێکدا دوو هاووڵاتی چینی لەناو یەختێکدا، بەهۆی پاسەوانانی کەناراوەکانی تایوان لە نزیک دوورگەکانی تایوان گیانیانلەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی شوباتی 2024، حکومەتی چین رایگەیاند، دوای گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی چین لەناو یەختێکدا کە لە دوورگەیەکی تایوان نزیکببوونەوە بۆ ماسیگرتن، لە دوای بینینی پاسەوانانی تایوان هەڵاتوون و یەختەکەیان وەرگەڕا، پەکین مافی خۆیەتی رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر، چونکە "هیچ سنوورێک یان ناوچەیەکی قەدەغەکراو بۆ راوکردنی ماسی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان نزیک لە کەناراوەکانی چین نییە."
لای خۆیەوە تایوانیش گوتی بەمافی خۆی دەزانی بەرگری لە پاسەوانانی کەناراوەکانی بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز وڵاتی چین، تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، لە چەند ساڵی رابردوودا تایوان گلەیی لە یەختی ماسیگرتنی چینی و کەشتیەکانی دیکە کردووە کە لە ئاوەکانی ژێر کۆنترۆڵی تایواندا کار دەکەن، بەتایبەت لە دەوروبەری دوورگەکانی کینمەن و ماتسو کە دوور نییە لە کەناراوەکانی چین.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکرد، ماسیگرانی هەردوو دیوی گەرووی تایوان و چین بەیەکەوە لەو شوێنە کاریان کردووە وەک کولتوورێکی کۆن ماسییان راو کردووە. هەروەها ماسیگرتن لە ناوچەی دەریایی شیامن-کینمەن، شتێک نییە بە ناوی ئاوی قەدەغەکراو.
شاری کینمەن لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆی چین لە ساڵی 1949ەوە لەلایەن تایوانەوە کۆنترۆڵکراوە و دەکەوێتە تەنیشت شارەکانی شیامن و کوانژۆی چین.
فەرمانگەی کاروباری چین رایگەیاند، حکومەت ئیرادەیەکی باشی هەیە بەرامبەر بە خەڵکی تایوان، بەڵام هەرگیز لێخۆشبوونی بێبایەخ سەیرکردنی سەلامەتی ماسیگرانی چین لەلایەن تایوانەوە نییە.
راشیگەیاند، بۆ وشکانی تایوان مافی خۆیەتی رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر، بەڵام بۆ ئەمە تایوان دەبێت دەرئەنجامەکان لە ئەستۆ بگرێت.