یەکگرتوو بڕیار لەسەر بەشداریکردنی لە پەرلەمان دەدات
دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کرا کرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردران، بەشێک لە فراکسیۆنەکان بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانیان نەکرد، بەڵام هێشتا دیارنییە بەشداری کۆبوونەوە ئاساییەکانی داهاتووی پەرلەمان دەکەن یان نا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، مستەفا عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو کرد و بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر بەشداریکردن یان بەشداری نەکردنی فراکسیۆنەکەیان لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.
گوتیشی؛ لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکان تاوتوێی ئەو پرسە دەکەن و بۆچوونی هەموو ئەندامان وەردەگرن و دواتر بڕیارێکی گشتگیر و کۆتایی دەدەن. سەبارەت بەوەی ئەو پرسە لەگەڵ سەرکردایەتی حزبەیان تاوتوێ دەکەن، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاشکرای کرد، تەنیا ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو کۆدەبنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن.
دوای دوو ساڵ دوێنێ بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا، کە هەریەکە لە ڤالا فەرید بە 52 دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمان و رامی نووری بە 52 دەنگ بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی بە 52 دەنگ بە سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران