پۆگبا بەفەرمی لە یەکەم گەڕی پرێمەرلیگ بێبەشکرا

بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی لە ئیتاڵیا

K24- هەولێر

پۆل پۆگبا، یاریزانی نوێی مانچێستەر یونایتد بەهۆی سزایەکەی وەرزی رابردوویەوە ناتوانێت رۆژی یەکشەممە بەشداریی یەکەم گەڕی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بکات.

کەمێک لەمەوبەر فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند رایگەیاند، پۆگبا بەهۆی وەرگرتنی دوو کارتی زەرد لە دوایین یارییەکانی وەرزی رابردووی جامی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس، ناتوانێت رۆژی یەکشەممە بەرامبەر بۆرنمۆس یاریی بکات.

سبەی شەممە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دەستپێدەکات، بەڵام مان یونایتد رۆژی یەکشەممە لە ژێر سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینهۆ یەکەم یاریی ئەنجام دەدات.