سعودیە پێشی بە چوونی سێ ژن و حەوت منداڵ بۆ ناو گرووپه توندره‌وه‌كان له سوریا گرت
پێیان وایه شه‌ڕ له دژی حكومه‌تی سوریا شه‌ڕێكی پیرۆزه
K24 – هه‌ولێر
سعودیە رایگەیاند پێشی بە گەشتی سێ ژن و حەوت منداڵ بۆ سوریا گرت كە دەیانویست لە رێگەی لوبنانەوە بچنه سوریا و به گرووپه توندره‌وه‌كان په‌یوه‌ست ببن.
ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند رۆژی پێنجشه‌ممه سێ خوشك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له به‌یرۆتی پایته‌ختی لوبنان گیران و بۆ سعودیه به‌ڕی كرانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ری یه‌كێكیان به پۆلیس رایگه‌یاند پلانیان داناوه بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕ بچنه سوریا.
پۆلیسی سعودیه رایگه‌یاند هاوسه‌ری ژنه‌كه، كه باوكی سێ منداڵه، رۆژی دووشه‌ممه ئاشكرای كرد كه ژنه‌كه‌ی ته‌كفیری بوو و رویشتووه. منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك بۆ 10 ساڵی بوو.
وێنه خوێناوییه‌كانی توندوتیژییه‌كانی سوریا بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توڕه‌بوونی گشتی له سعودیه كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌دات پێشی به چوونی هاوڵاتیانی بۆ سوریا بگرێت كه هه‌ندێكیان پێیان وایه شه‌ڕێكی پیرۆزه دژی حكومه‌تی سوریا.
ئیسلامییه‌كانی سعودیه كه وێرژنێكی ئیسلامی سوننه‌یه، به‌شار ئه‌سه‌د و رژیمه‌كه‌ی به كافر وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌گی تایفه‌ی عه‌له‌وی هه‌یه و لقێكه له ئیسلامی شیعه.
ریاز پشتگیری له گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی ئه‌سه‌د ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیگه‌رانه كه پێشتر هاوڵاتیانی پاش گه‌ڕانه‌وه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ده‌ره‌كی توندره‌و بوونه و ئاماده‌نه بۆ شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌یان.
زۆرێك له چه‌كدارانی بیانی كه بۆ په‌یوست بوونی به گرووپه‌كانی وه‌ك داعش چوونه سوریا، هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقان، كه چه‌كدارانی ئه‌و گرووپانه چه‌كداری بیانی له وڵاته جیاوازه‌كان له نه‌رویج تا ئوزبه‌كستان بۆ لای خۆیان راده‌كێشن.
به‌رپرسێكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری بریتانیا رایگه‌یاند سوویا بووه گه‌ورترین ماكینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی نوێی چه‌كدار، پاش ئه‌وه‌ی كه گرووپه ئیسلامییه‌كان، چه‌كداره بیانییه‌كانیان دوو به‌رامبه‌ر زیاد كرد و بۆ زیاتر له 31 هه‌زار چه‌كدار له ماوه‌ی 18 مانگدا به‌رز بوونه‌وه.
زۆرێك له‌و ژنانه‌ی كه به گرووپه توندره‌وه‌كان له سوریا به‌تایبه‌تی رێكخراوی داعش په‌یوه‌ست بوونه، به‌ناوی جیهادی نیكاح به‌و گرووپانه په‌یوه‌ست بوونه، كه گرووپه ئیسلامییه‌كانی توندره‌و چه‌ندین فه‌توایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ركردووه.