سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە
K24 - هەولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ديدارێكى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا و پەیوەندییە دووقووڵییەکان و بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/2/18، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوايين ديداريدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، له‌گه‌ڵ ئيمانوێل بۆن و ئان كلێر لوژاندر؛ ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ديپلۆماسى، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، گفتوگۆيان كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تێڕوانين و بۆچوونى خۆيان له‌سه‌ر كۆى پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى پشێوى و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه خسته‌ڕوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگرتن له ئه‌گه‌رى ئاڵۆزبوونى زياترى ره‌وشى ناوچه‌كه".
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مه‌ترسييه‌كانى داعش، باس كران.