سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيستۆنيا کۆبوونەوە
K24 - هەولێر
لەچوارچێوەی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كايا كالاس سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 18-2-2024، لەچوارچێوەی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كايا كالاس سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا،تاوتوێ کرا، هەروەها رۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له هه‌رێمى كوردستان باسی لێوە كرا و تيشكيان خسته سەر دۆخى ئه‌مني و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
هەر لەدیدارەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هەروەها به بايه‌خه‌وه باس له سه‌ردانەکەی ئالار كاريس سه‌رۆکكۆمارى ئيستۆنيا و شاندى ياوه‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرا.
گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ره‌وشى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و ئۆكرانیا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه نێوانییان بوو.