وتارخوێنی تاران: ئالی سعود راھێنان بە داعش دەكا
دۆخی وڵاتانی بهحرهین، یهمهن، فهلهستین، سووریا و عێراق دهخاته ئهستۆی سعوودیه
K24 - ههولێر:
نوێنەری عەلی خامهنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و پێشنوێژی ھەینی تاران دەڵێ, بنەماڵەی ئالی سعود راھێنان بە داعش دەكەن و بەھێزیان دەكەن و بە پارەی خۆیان بەڵایان بەسەر جیھانی ئیسلام ھێناوە.
ھەواڵدەری ئیرنا بڵاوی كردەوە ئەمرۆ محەمەد ئیمامی كاشانی لە وتاری نوێژی ھەینی تاران ھێرشی كردە سەر بنەماڵەی ئالی سعودى سعوودیە و رایگەیاند ئەوان خۆیان بە پارێزەری ماڵی خودا دەزانن, بەڵام دەبینین ئەمڕۆ لە یەمەن چی دەگوزەرێت.
ھاوكات لە وتەكانیدا كاشانی ئاماژەی داوە، ئەمریكا و سەھیۆنیستەكان دەیانەوێ جیھانی ئیسلام لەناو ببەن و ئەم دۆخەی فەڵەستین، یەمەن، بەحرەین، سووریا و عێراق دەرخەری ئەو راستیەیە.