پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌دۆستی له چاكسازی ئافره‌تانی هه‌ولێر جێبەجێ دەکرێت
K24 - هەولێر
له چاكسازی ئافرەتان و منداڵانی شاری هه‌ولێر چه‌ند به‌ندكراوێك به‌شدارن له پرۆژه‌یه‌كی ژینگه‌دۆستی، له‌لایه‌ن قوتابخانه‌ی ناو چاكسازییه‌كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێـت.
چه‌ند به‌ندكراوێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی چاكسازیی ئافره‌تانی هه‌ولێر سه‌رقاڵی پڕكردنی كیسه خۆڵه‌كانن، وە به‌شدارن له پڕۆژه‌یه‌كی خۆبه‌خشی دار چاندن، به ئامانجی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌یان و چاندنیان له شوێنه گشتییه‌كان.
هه‌ریه‌ك له‌م كه‌سانه به‌شدارن له چاندنی هه‌زاران دار كه ساڵانه لێره‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی چاكسازییه‌كه. كاره‌كان له‌نێوان منداڵانی هه‌رزه‌كار و ئافرەتاندا دابه‌شكراون، ئه‌ركه قورسه‌كان كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كان ئه‌نجامیانده‌ده‌ن و ئه‌ركه‌كانی چاندن و به‌خێوكردن له‌لایه‌ن ئافره‌ته به‌ندكراوه‌كانه‌وه دەکرێت.
سۆران غازی، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له چاكسازی ئافرەتان و منداڵانی هه‌ولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێمە لە 2019 دەستمان بەو پڕۆژەیە کردووە لەناو چاکسازییەکان، هەروەها دەستخۆشی لە چاکسازی ئافرەتان و منداڵانی هەولێر دەکەین کە رێگەیانداین بە کردنەوەی ئەو نەمامگەیە، کە ساڵانە سێ بۆ پێنج هەزار نامام بەرهەم دەهێنین، هەروەها دابەشی سەر دام و دەزگا گشتی و حکومیەکان دەکەین.
له چاكسازی ئافره‌تانی هه‌ولێر هه‌زاران شه‌تڵ چێندراون و ئاماده‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ن. هه‌ر یه‌كێكیان له رێگه‌ی ئه‌م نه‌مامانه‌وه ده‌یانه‌وێت په‌یامێك بۆ كۆمه‌ڵگه بنێرن، ژینگه‌دۆستی و پاراستنی ژینگه بكه‌نه هه‌وێنی پاكبوونه‌وه‌یان له هه‌ر تاوانێك كه ئه‌نجامیاندابێت.
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر دەشڵێت، ئەو قوتابیانەی کە لەناو چاکسازییەکانن دێنەوە ناو کۆمەڵگە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی ئەوانەوە پەیامێکی پەروەردەییان پێبێت.
ئه‌م پرۆژه خۆبه‌خشییه‌ی كه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌ی چاكسازییه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ساڵانه هه‌زاران دار كه به‌رهه‌می باخه‌وانه بەندكراوه‌كانن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وەی چاکسازییەکان، بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێن به شوێنه گشتییه‌كان و تا به‌هۆیانه‌وه به‌شداربن له زیادكردنی رووبه‌ری سه‌وزایی.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵەکانی بۆ گرنگیدان بە کتێبخانە و لایەنی پەروەردەیی و ئارامکردنەوەی دەروونی بەندکراوەکان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی بەندکراوەکان ئامادە بکرێن بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە.
