بەهۆی زمانی تورکییەوە؛ ئافرەتێکی کورد چەند کاتژمێرێک لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ رادەگیرێت

بەهۆی زمانی تورکییەوە؛ ئافرەتێکی کورد دوو کاتژمێر لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ رادەگیرێت
بەهۆی زمانی تورکییەوە؛ ئافرەتێکی کورد دوو کاتژمێر لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ رادەگیرێت

K24 - هەولێر

ئافرەتێکی کورد بەهۆی ئەوەی زمانی تورکی نازانێت؛ زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیستانبوڵ رادەگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاووڵاتییەکی کورد رەخنە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستانبوڵ دەگرێت و دەڵێت، دایکی بەهۆی ئەوەی زمانی تورکی نەزانیوە، زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیو راگیراوە و کەسی نەدۆزیتەوە زمانی کوردی بزانێت.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دەڵێت: "لە فرۆکەخانەی ئیستانبوڵ کە سێیەم گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهانە دوو کاتژمێر و نیوە لێرەم ئەم دایکە داماوەم بەهۆی ئەوەی زمانی (تورکی) نازانێت، خوێندەواریی نییە بە بارمتە گیراوە و نەمتوانی لە فرۆکەخانە دەریبێنم".

ئاماژە بەوەش دەدات، "ئەو فەرمانبەرەی من بە باجەکانم مووچەکەی دەدەم هاوکاریمانیان نەکرد. دوو کاتژمێر و نیوە دایکم لە ژوورەوە بە بارمتە گیراوە، دایکم زمانی (تورکی) نازانێت. فەرمانبەران زمانی عەرەبی و ئازەری و ئینگلیزی دەزانن؛ بەڵام زمانی منی تێدا نییە. با ئەمەش عەیبەی تورکیا بێت، جا دێن داوای دەنگمان لێدەکەن".

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی هەواڵی ناراست کە سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایە؛ رایگەیاند، هەواڵەکان دوورن لە راستییەوە و لەکات و ساتی خۆی مامەڵەکانی ئەو ئافرەتە کوردە راییکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کورد نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت، بەڵام بەگوێرەی دەستوور، تورکی تەنیا زمانی دانپێدانراوە و لە پرۆسەی خوێندن و دامەزراوەکاندا بەکاردەهێندرێت. لە بەرامبەردا بەکارهێنانی زمانی کوردی چەندینجار بەگوێرەی یاسا وەک "تاوان" ناسێندراوە.

 

Fly Erbil Advertisment