دیندار زێباری: هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی له‌باره‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر عێراقه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه

K24 - هەولێر:
دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی 12ـی خولی 75ـه‌مینی لیژنه‌ی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان له جنێف رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا ئه‌م میكانیزمه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له پێداچوونه‌وه‌ی راسپارده‌كان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ئه‌و راسپاردانه له‌سه‌ر ئاستی وڵات وه‌ك ئه‌ندام له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
زێباری گوتیشی، به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆڕبه‌ندانه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرنگه.
ئاشكراشیكرد، پێموایه ئێمه یه‌كه‌م هه‌رێمین له چوارچێوه‌ی ئه‌و 60 وڵاته فیدراڵه‌ی سه‌ر ئاستی دونیا، له له كۆبوونه‌وه‌ی 12ـی خولی 75ـه‌مینی لیژنه‌ی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان له جنێف وتارمان هه‌بێت.
گوتیشی، هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی له‌باره‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر عێراقه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆبوونه‌وه‌ی 12ـی خولی 75ـه‌مینی لیژنه‌ی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان له جنێف رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 24 یاسای دیاریكردووه و ده‌ركردووه كه هاوپێچ بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له په‌یمانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریدا هاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو: بۆ پاراستنی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، لیستی مافی نەتەوە و ئایین و مەزهەبە ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ساڵی (2003) و یاسای مافی پێکهاتەکان ژمارە (5)ی ساڵی 2015 دەرچوو.
رێکخەری راسپاردەکان باسی لەوەشکرد، بەمەبەستی بەدیهێنانی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕەشنووسی ستراتیژی نیشتمانی دژە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021 -2025 پەسەندکرا، هەروەها لە ساڵی (2023)دا، ژمارەی داواکارییەکانی تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێم گەیشتە (393) کەیس، هەروەها (248) کەیس رەوانەی دادگای لێهاتوو کراوە، جگە لەوەی (103) کەیس یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها (42) کەیسی دیکەش بەهۆی کەمی بەڵگەی پێویستەوە گەڕێنرانەوە بۆ کۆمیسیۆن.