ده‌میرتاش ده‌یه‌وێ هه‌واڵی رزگاركردنی منبج له داوودئۆغلو دڵنیا بكاته‌وه
ئه‌وه راسته مامۆستا‌م داوودئۆغلو؟
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی توركیا كۆمینێتكی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بڵاو كردەوە كه تێیدا وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو ده‌داته‌وه، كه پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج رایگه‌یاندبوو رۆژئاوای فورات (ناوچه‌كانی نێوان عه‌فرین و رۆژئاوای رووباری فورات له رۆژئاوای كوردستان) بۆ توركیا هێڵی سووره و رێگه ناده‌ین په‌یه‌ده له رووباری فورات بۆ به‌شی رۆژئاوا بپه‌ڕێته‌وه و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌كه‌ین.
پاش رزگاركردنی شارۆچكه‌ی مبنج له چه‌كدارانی داعش، ئاژانسی ئانادۆل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه: " هاوپه‌یمانی عه‌ربی سوریا و په‌یه‌ده منبجیان له رۆژئاوای فورات كۆنترۆڵكرد".
ده‌میرتاش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، ئه‌و كۆمێنته‌ی ئاژانسی ئانادۆل بڵاو كردۆته‌وه و بۆی نووسیوه: " ئه‌وه راسته مامۆستا‌م؟ Ahmet_ Davutoglu@".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج رۆژی 12 ئابی 2016 رزگاركردنی ته‌واوی شارۆچكه‌ی منبج له چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند كه هیزه‌كانی سوریای دیموكرات له 31 ئایاری 2016 به پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مبنج كردبوو كه پاش 73 رۆژ توانیویان ته‌واوی شارۆچكه‌كه له چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌نه‌وه.
