گوله‌ن به مه‌رج ئاماده‌یه بۆ توركیا بگه‌ڕێته‌وه
پاش كوده‌تا، تراژیدیایه‌كی مرۆیی له توركیا روویدا
K24 – هه‌ولێر
فه‌تحولڵا گوله‌ن رابه‌ری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، كه پێش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و كوده‌تای 15 ته‌موز، گرووپه‌كه‌ی به فه‌رمی به "جه‌ماعه‌تی خزمه‌ت" ناسرابوو، مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا ئاشكرا كرد.
گوله‌ن له نووسراوێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسا داوای كرد كومیته‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی كوده‌تای 15 ته‌موزی توركیا بكات. ئه‌گه‌ر له كۆی 10 دادوه‌ر، یه‌كێكیان تۆمه‌ته‌كانی دژی من په‌سند بكات، سوێند ده‌خۆم بۆ توركیا ده‌گه‌رێمه‌وه.
گوله‌ن هه‌روه‌ها داوای پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا كرد و به‌ڵێنی پێكه‌وه كاركردنی دا.
گوله‌ن له نووسراوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گرتنی لایه‌نگرانی پاش شكستی كوده‌تا به سزادانی بێ دادگاییكردن ناو ده‌بات و ناوی "نێچیری جادوگەری" له‌سه‌ر داده‌نێت و خۆی بێ به‌ری ده‌كات.
گوتیشی پاش 15 ته‌موز، به سه‌دان هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی "نێچیری جادوگەری" و تراژیدییه‌كی راسته‌قینه‌ی مرۆیی روویدا. نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ستدا، 21 هه‌زار ئه‌كادیمی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران و ئه‌وه‌ی كه له توركیا روویدا جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و جینۆسایدانه‌ی كه پێشتر له مێژووی ئه‌وروپا رووداون.

چه‌ندین كاریكاتۆری تایبه‌ت به "نێچری جادوگەری" ببینە.






