داعش 5 كه‌سی له سێداره‌دا
خه‌ڵكیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی داعش
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش "5" كه‌سیان له سێداره‌داوه به تۆمه‌تی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بۆ ناوچه‌كانی دیكه.
ناوه‌ندی "سایت" ی ئه‌مریكی بۆ چاودێریكردنی پێگه‌ی گروپه ئیسلامی و چه‌كدارییه‌كان رایگه‌یاندووه"ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌كدارانی ڕیكخراوی داعش له عێراق "5" كه‌سی له سێداره‌داوه به تۆمه‌تی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك له ناوچه‌كانی داعشه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه.
ناوه‌نده ئه‌مریكییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له سێداره‌دانی ئه‌و "5" كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه داعش به‌و تۆمه‌ته له سێدارهیداوون.
ئه‌و ناوه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه چه‌كداره‌كانیان "5" كه‌س له سێداره ده‌ده‌ن.
دوای زنجیره‌یه‌ك تێكشكانی یه‌ك له دوای یه‌كی چه‌كداره‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، داعش ده‌ستیكردووه به كوشتن و له سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ده‌یانه‌ویت ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه جێبهێڵن.