ئه‌مریكا رێبه‌ری داعش له ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌كوژێت
K24 - هه‌وڵیر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ـ پێنتاگۆن راگه‌یاند رێبه‌ری لقی رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان و پاكستان له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌كانی بێ فرۆكه‌وان كوژراوه.
لێدوانی وته‌بێژی پێنتاگۆن پاش ئه‌وه‌ی هات كه باڵیۆزی ئه‌فغانستان له پاكستان رایگه‌یاند رێبه‌ری داعش له وڵاته‌كه‌ی كوژراوه.
حافز سه‌عیدخان كه به به‌رفراوانكردنی داعش له عێراق و سوریا بۆ ئه‌فغانستان و پاكستان ناسراوه، پێده‌چێت له رۆژی 27 ته‌موزی رابردوو له هێرشێكی هه‌وایی ئه‌مریكا كوژرابێت.
ئه‌وه دووه‌مین رێبه‌ری چه‌كداره‌كانه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو له ناوچه‌كه به‌هۆی هێرشی هه‌وایی ئه‌مریكا ده‌كوژرێت.
پێشتر رێبه‌ری تاڵیبانی ئه‌فغانستان مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور له هێرشێكی هه‌وایی ئه‌مریكا له پاكستان كوژرابوو.