نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی دەکاتەوە

K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان ده‌کاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-02-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) لەبارەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ نووسیویەتی: "جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دايك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و په‌روه‌رده و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک له هه‌موو شوێنێکی سه‌ر زه‌وی، ده‌که‌ینه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌وانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه خزمه‌تیان به زمانی کوردی و زمانی دایک له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان کردووه. ده‌ستخۆشى له‌وانه‌ی له‌و خزمه‌ته پیرۆزه به‌رده‌وامن له‌پێناو پاراستنی گرنگترین ڕه‌گه‌ز و بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کولتووریدا که زمانی دایکه".
21ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوه. له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی زمانه‌وانی له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چن. زیاتر له شەش هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 100 جۆریان زمانی فه‌رمین.
له‌گه‌ڵ هاتنی 21ی شوباتی هه‌ر ساڵێك، له سه‌رانسه‌ری جیهان به بۆنه‌ی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك له‌باره‌ی گرنگی زمانی دایك چالاکی جۆراجۆر سازدەکرێن.
زمان یه‌كێكه له ئامرازه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌كردنی منداڵ، تاكه رێگه‌یه بۆ فێربوون له په‌روه‌رده‌دا و مرۆڤ به زمان ده‌چێته ناو چالاكی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. زمان نه‌ك ته‌نها ئاستی ژیری و رۆشنبیری گه‌وره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵكوو له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه ده‌توانرێت ئاستی ژیری و زیره‌كی منداڵانیش پێوانه بكرێت.
ره‌گ و ریشه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك بۆ ساڵی 1952 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی داكا له دژی سیاسه‌تی یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و 11 كه‌س به‌ده‌ستی ھێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان كوژران. له ساڵی 1956ـیش پاكستان له وڵاته‌كه‌ی به‌ناچاری له‌ژێر فشاری شه‌قام، دانی به زمانی به‌نگالیدا نا.