ئۆژین نەوزاد گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
گۆرانیبێژ ئۆژین نەوزاد، گۆرانییەکی نوێی بە ناوی (عەجەب) لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.
گۆرانیبێژ ئۆژین نەوزاد، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ماوەیەکە خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە نوێیەم.
گوتیشی: ئەو بەرهەمەم لای من زۆر تایبەت و جیاوازە، بەشێوەیەکی زۆر جوان کارم لەسەر کردووە و هیوادارم بەدڵی گوێگرانم بێت.
نەوزاد دەشڵێ: بەرهەمە نوێیەکەم لە نووسینی بەختیار بال ئەفکانە و ئاوازی فەرزاد فەرەجییە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن بابەکەوە بۆم ئەنجامدراوە.
ئۆژین نەوزاد یەکێکە لە هونەرمەندە گەنجەکان و خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە، لە ئێستادا نوێترین بەرهەمی بەناوی "عەجەب" بڵاوکردۆتەوە.