توخێل لە راهێنەرایەتی بایرن میونشن دووردەخرێتەوە

بایرن میونشن له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ تۆماس تۆخێل گه‌یشتنه رێككه‌وتن و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌یان جێده‌هێڵێت.
بایرن میونشن رایگه‌یاندووه به رێككه‌وتنی هه‌ردوولا بڕیارماندا ئه‌و گرێبه‌سته له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه كه بڕیاربوو له هاوینی ساڵی 2025 كۆتایی بێت.
تۆماس تۆخێل له مانگی سێی ساڵی رابردوو بووه راهێنه‌ری بایرن میونشن و سه‌رپه‌رشتی 44 یاریی یانه‌كه‌ی كردووه كه ئێستا بایرن میونشن هه‌شت خاڵ له بۆندزلیگا له دوای بایر لیڤه‌ركوزنی پێشه‌نگه و له یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگیش به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له لازیۆ دۆڕا.
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا لە راپۆرتە هەواڵێكدا ئاشكرای كردووە بایرن میونشن بەشێوەیەكی سەرەتایی لەگەڵ چابی ئالۆنسۆ راهێنەری لیڤەركووزن قسەی كردووە بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزە شوێنی تۆماس توخێل بگرێتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، چابی ئالۆنسۆ ئەگەر ئەم وەرزە نازناوی بۆندزلیگا بۆ بایر لیڤەركووزن بباتەوە ئەو راهێنەرە لاوە ئیسپانییە یانەكە جێدەهێڵێت، گەورەترین بەربەستی بەردەم بایرن میونشن بۆ رازیكردنی ئالۆنسۆ تەنیا لیڤەرپوولە كە تێیدا ئەو یانەیەش چابی ئالۆنسۆی كردووەتە ئامانج.

.jpg)