رۆژنامه‌نووسێك: دۆناڵد ترامپ درۆزنه
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق درۆی كرد
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به درۆزن تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ترامپ له كه‌مپینی هه‌ڵبژارتن بۆ ئه‌جێندای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به به‌رده‌وامی ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕی عێراق له ساڵی 2003 له دژی ئه‌م شه‌ڕه بووه.
ترامپ دوایین جار له كاتی به‌رگری كردن له لێدوانێكی خۆی كه پێشتر رایگه‌یاندبوو سه‌رۆك باراك ئۆباما ریكخراوی داعشی دامه‌زراندووه، باس له‌م پرسه كرد و رایگه‌یاند به ته‌واوه‌تی دژی شه‌ڕی عێراق بووه.
ترامپ له شاری میامی به كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆن رایگه‌یاند: "من هاووڵاتییه‌كی سڤیل بوون، هه‌ربۆیه كه‌س گرنگی پێ نه‌ده‌دا. به‌ڵام من دژی شه‌ڕی عێراق بووم".
جارێكی تر له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ CNBC رایگه‌یاند: "راستم گوتووه"، ئه‌وه‌ی كه گووتومه راسته".
رۆژنامه‌نووس ئه‌ندرو كاچینسكی رایگه‌یاند تا ساڵی 2004 هیچ لێدوانێك له ترامپ نابینرێت كه دژی شه‌ڕی عێراق بۆبێت. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه بسه‌ڵمێنێت دۆناڵد له سه‌ره‌تاوه دژی شه‌ڕی عێراق بووه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه كه به به‌رده‌وامی به‌دوای درۆیه‌كانی ترامپ سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی شه‌ڕی عیراق ده‌گه‌ڕێت، گوتی چاوپێكه‌وتنێكی ترامپ له ساڵی 2002 هه‌یه كه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر عێراق، پشتیگری ده‌كات. له وه‌ڵامدا ده‌ڵیت: "به‌ڵێ پشتگیری ده‌كه‌م".
تا نیسانی ساڵی 2004، زیاتر له ساڵێك، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نابینرێت كه ترامپ دژی شه‌ڕی عیراقه، كه ئه‌وكات به گۆڤاری ئیسكوایر رایگه‌یاند شه‌ڕی عێراق "هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیدار" بوو.