جياوازى له‌ نێوان یه‌ك بازنه‌یی و فره‌بازنه‌یی لە هەڵبژاردن چییە؟

K24 – هەولێر:

دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە لایەنی کەمەوە بە چوار بازنەی هەڵبژاردن، لەم ئینفۆگرافیکەدا گوڵباخ بەهرامی جياوازى نێوان یه‌ك بازنه‌یی و فره‌بازنه‌یی لە هەڵبژاردن رووندەکاتەوە.

لە سیستمی یەک بازنەیی، هەموو کورسییەکان بەیەکەوەن بۆ کێبڕکێ کردن و لایەنەکان یەک لیستیان دەبێت و دەنگدەرانیش لە سەرانسەری ناوچەکان مافی هەڵبژاردنی کاندیدەکانیان هەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەفیرۆنەچوونی دەنگدەکان، هاوکات چانسی هێزە بچووکەکانیش زیاترە بۆ بەدەستهێنانی کورسی.

لە بەرامبەردا، لە سیستمی فرە بازنەیی، کێبڕکێی هەڵبژاردن دابەش دەبێت بەسەر چەند بازنەیەک کە کورسییەکانیان جیاوازە و کاندیدەکانیش لەسەر ئاستی بازنەکان خۆیان هەڵدەبژێرن و لایەنەکانیش لە هەر بازنەیەک لیستی تایبەت بە خۆیان دەبێت و کاندیدەکانیشیان جیاوازن و هاووڵاتییان مافی دەنگدانیان هەیە تەنیا لە بازنەکانی خۆیان. ئەمەش چانسی هێزە بچووکەکان بەپێی بنکەی جەماوەریی بۆ بەدەستهێنانی کورسی لاوازترە.