واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، واده‌ی ده‌ستپێكردنی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 ده‌ستنیشان كرد.
سه‌فین كانه‌بی، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، كه‌مێك پێش ئێستا له پرێس كۆنفراسێكدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له 20/10/2016 شه‌مه‌نده‌فه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌وێته ڕێ.
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، پێشتر 10 وه‌شانی به‌ڕێوه چووه، یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رزی رابردوو بۆ سێیه‌مینجار ئه‌م نازناوه‌ی برده‌وه.