بایدن گۆڕانكارییەكانی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات
دوای گرژییەكانی نێوانیان جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی توركیا دەكات
K24 - ھەولێر
جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە داهاتووێکی نزیکدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوا گۆڕانکارییەکانی دۆخی ناوخۆی تورکیا و ناوچەکە سەردانی تورکیا دەکات.
بناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، بڕیارە بایدن لە 24 مانگە بگاتە ئەنقەرە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی 15 مانگی رابردوو گرژی تێکەوتبوو، بەهۆی ئەوەی تورکیا فەتحوڵڵا گولەنی رابەری گرووپی گولەنی بە ئەنجامدانی کودەتاکە تۆمەتبارکردووە و دوای رادەستکردنەوەی دەکات و ئەمریکاش تا ئێستا ئامادە نییە ئەو کارە بکات.
ئەم سەردانەی بایدن لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردبوو کە 24 ئەم مانگەی ئەویش سەردانی تورکیا دەکات.