نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: توركیا تێنووی توڵهسهندنهوهیه
توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
توركيا ره‌خنه له لێدوانێكی به‌رپرسی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان ده‌گرێت.
كۆمیسه‌ری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوا له توركیا ده‌كات مافی ئه‌و كه‌سانه پێشڵ نه‌كات كه پاش كوده‌تای 15 ته‌موز ده‌ستگیر كراون.
زه‌ید ره‌عد حوسێن رایگه‌یاند توركیا پیویسته ده‌ست له "تێنوێتی توڵه‌سه‌ندنه‌وه" هه‌ڵگرێت، كه پاش شكستی هه‌وڵی كوده‌تا، مافی مرۆڤی ئه‌و كه‌سانه پێشڵكردووه كه گیراون و هه‌ندێكیان به‌رپرس و ئه‌كادیمین.
به‌رپرسانی توركیا ده‌ستیان به هه‌ڵپه‌ساردن، ده‌ستگیركردن و لێكۆلینه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، پۆلیس، دادوه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی كردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تانژو بیلگیچ رایگه‌یاند لێدوانه‌كانی زه‌ید جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
بلگیچ گوتی لێدوانی به‌رپرسیكی یۆئێن جێگه داخه كه له جیاتی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی خوێناوییان دا، هاودهردییان له‌گه‌ڵ ده‌كات.