لاڤرۆڤ و شتانمايه‌ر ره‌وشى سووريا تاوتوێده‌كه‌ن
بڕياره رۆژى دووشه‌ممه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانياييه‌كه‌ى كۆببێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره رۆژى دووشه‌ممه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانياييه‌كه‌ى كۆببێته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، سێرگى لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ فرانك شتاينمايه‌ر رۆژى دووشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ئۆكرانيا و سووريايه.
هه‌فته‌ى رابردوو، ناكۆكييه‌كانى نێوان رووسيا و ئۆكرانيا په‌ره‌يان سه‌ند.
په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكييه‌كان به هۆى لێدوانێكى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتينه‌وه بوو، كه ئۆكرانياى به هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه له نيمچه دوورگه‌ى قرم تۆمه‌تبار كرد.
له 2014ه‌وه رووسيا نيمچه دوورگه‌ى قرمى خستووه‌ته‌وه سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌ى و حكومه‌تێكى خۆجێى بۆ قرمييه‌كان دامه‌زراندووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو وه‌زير له شارى يه‌كاترينبۆرگى رووسيا ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ