یاسین مه‌ناف ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز؟
سبه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز له پرێس كۆنفرانسێكدا داهاتووی راهێنه‌ری نوێ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لال له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز، ره‌نگه سبه‌ی به فه‌رمی یاسین مه‌ناف بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایاب شوێنی ئه‌م راهێنه‌ره له یانه‌ی نه‌ورۆز بگرێته‌وه.
یاسین مه‌ناف كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری مه‌شقدانه‌وه‌ی تۆپی پێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی جۆری (B)ـی راهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه كه بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی نه‌ورۆز بگرێته ئه‌ستۆ.
یاسین مه‌ناف ده‌شڵێت: هێشتا ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز فه‌رمی نییه، سبه‌ی له پرێس كۆنفرانسێكدا دوایین زانیارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
یاسین مه‌ناف، ئێستا مامۆستای زانكۆیه و پێشتریش یاریزانی یانه‌ی سیروانی نوێ بووه، به‌ڵام به‌هۆی خوێندنی ماسته‌ر له ته‌مه‌نێكی بچووك وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، پێشتریش راهێنه‌ری تیپی لاوان و یه‌كه‌می یانه‌ی سیروانی نوێ بووه.