فيليپين له‌گه‌ڵ ئيسلامييه‌كان دانووستان ده‌كات
ده‌سه‌ڵاتدارانى فليپين بڕيارياندا وتوێژى ئاشتى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترين لايه‌نى ئيسلامى وڵاته‌كه‌ى (به‌ره‌ى مۆرۆ) ئه‌نجامبدات.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى فليپين بڕيارياندا وتوێژى ئاشتى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترين لايه‌نى ئيسلامى وڵاته‌كه‌ى (به‌ره‌ى مۆرۆ) ئه‌نجامبدات.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى وتوێژه‌كان كۆتايهێنانه به كرده‌وه‌ى توندوتيژى و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولادا.
بڕياره كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه دانووستانى نێوان هه‌ردوولا له ماليزيا ده‌ستپێ بكات.
به‌ره‌ى مۆرۆى ئيسلامى له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو دامه‌زراوه و ژماره‌ى ئه‌ندامانى ده‌گاته 12 هه‌زار كه‌س.
ئه‌و به‌ره‌يه شه‌ڕى چه‌كدارى له دژى حكومه‌ت راگه‌ياندووه.
له 2014دا هه‌ردوولا گه‌يشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام جێبه‌جێيان نه‌كرد.
له ئاكامى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان هه‌ردووىلادا تا ئێستا 120 هه‌زار كه‌س كوژراوون.
سێ لايه‌نى سه‌ره‌كى به‌ره‌ى مۆرۆيان درووستكردووه، ئه‌وانيش هه‌ريه‌ك له به‌ره‌ى مۆرۆ بۆ رزگارى و به‌ره‌ى مۆرۆ بۆ رزگارى نيشتيمانى و كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌بو سه‌يافى ئيسلامى كه له ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كان دامه‌زراوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ