به ڤیدیۆ، پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ له یه‌كه‌مین یارییدا تووشی شۆك بوو
وه‌رزی نوێی پرێمه‌ر لیگ بۆ 2016 ـ 2017 به شكستی پاڵه‌وانی پێشوو ده‌ستی پێكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هال سیتی و لیسته‌ر سیتی شریتی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگیان بڕی، كاتێك له یاریگه‌ی (كینگستۆن كۆمیونیكه‌یشن) به یه‌كگه‌یشتن، تێیدا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌یان له لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو برده‌وه.
له خوله‌كی 45، ئاجاما دایامۆندای هێرشبه‌ری كوتدیڤواری هال سیتی پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 47، ریاز محه‌ره‌ز، باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی پرێمه‌ر لیگ به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام 10 خوله‌ك دواتر، رۆبێر سنودگراسی سكۆتله‌ندی ناوه‌ڕاستكاری هال سیتی به تۆمار كردنی گۆڵی دووه‌م یانه‌كه‌ی پێشخست و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هال سیتی كۆتایی هات.