دیوانی چاودێری عێراق وردبینی لە داهات و خەرجی هەرێمی کوردستان دەکات

K24- هەولێر

شاندێکی دیوانی چاودێری عێراق بۆ وردبینی داهات و خەرجی نەوتی و نانەوتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2023ـی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێریان کردووە، کە بەپێی رێکارێکی هونەری یاسای بودجەی عێراق کە هەر شەش مانگ جارێک وردبینی لە خەرجی وداهاتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هێمن حالی، سەرۆکی دەستەی وردبینی لە دیوانی چاودێری هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەروەکو لە یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە 13ـی ساڵی 2023دا هاتووە، باس لەوە دەکات کە تەرازووی پیداچوونەوەی مانگانە وردبینی بکرێت، هەروەها ئەو شاندە بۆ شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2023 لێرەن و بەیەکەوە وردبینی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەکو دوو تیم بەهەماهەنگی دابەشی سەر وەزارەتەکان دەبین، وردبینەکانیش لە داهات و خەرجییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی دەبێت.

گوتیشی: تیمی وردبینی فیدراڵی لە 20 کەس پێکهاتوون، تیمی ئێمەش لە 21 کەس پێکهاتووە، دواتر تیم تیم دابەشی سەر وەزارەتەکان دەبن و کارەکان دەکەن. دەشڵێت: وردبینی دوولایەن دەگرێتەوە یەکێکیان هونەرییە، ئەوی دیکەیان بەدواداچوونی ژمارەکانە.

Fly Erbil Advertisment