بن عه‌لى يه‌ڵدرم: جۆ بايدن سه‌ردانمان ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، له‌م مانگه‌دا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، له‌م مانگه‌دا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم، گوتى: جۆ بايدن، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا رۆژى 24ى ئاب/ ئۆگست سه‌ردانى توركيا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له باره‌ى ده‌ركردنى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن باشتر بووه.
پێشتر سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، پێويسته ئه‌مريكا له نێوان توركيا و گوله‌ندا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌نقه‌ره فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به پلاندانه‌رى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردوو تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه كه‌يسى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌بێت دادگا بڕيارى له باره‌وه بدات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ