سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق جه‌ختیان له تێوه‌نه‌گلان و خۆبهدوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له تێوه‌نه‌گلان و خۆبهدوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه 2024/2/25) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش داكۆكييان له پێويستيى تێوه‌نه‌گلان و خۆبهدوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. (هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێكردووه).