توركيا: پێويسته ئه‌مريكا گوله‌ن ده‌ستگير بكات
داواكارى گشتيى ئه‌سته‌مبوڵ داواى له ئه‌مريكا كرد، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ستگير بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
داواكارى گشتيى ئه‌سته‌مبوڵ داواى له ئه‌مريكا كرد، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ستگير بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركيا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به پلاندانه‌رى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردوو ده‌زانن.
گوله‌ن له چه‌ندين لێدوانى رۆژنامه‌وانييدا ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به كوده‌تاكه‌وه هه‌بووبێت.
ناوبراو رێبه‌رايه‌تى گرووپێك كۆمپانيا و دامه‌زراوه و رێكخراوى مه‌ده‌نى ده‌كات و له ژێر چه‌ترێكدا به ناوى خزمه‌ت كۆى كردوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى دادى توركيا رايگه‌ياندووه، گوله‌ن عه‌قڵى پشت رووداوى كودهتاكهيه و 10 تۆمه‌تى ديكه‌ى خراوه‌ته پاڵ و پێويسته ئه‌مريكا ده‌ستگيرى بكات و راده‌ستى توركياى بكاته‌وه.
گوله‌ن له بوارى خزمه‌تگوزارى په‌روه‌رده‌يى چه‌ندين دامه‌زراوه‌ى هه‌يه و له وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌فريقيا ده‌يان قوتابخانه‌ى نموونه‌يى هه‌يه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ