به ئینفۆگرافیك، بزانه له رۆژی حه‌وته‌می ئۆڵمپیكی ریۆ چی روویداوه؟
كوردستا24 رۆژانه له كاتژمێر 1:30 به كاتی باشووری كوردستان رووماڵێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر دوایین زانیاری و رووداوه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ ده‌خاته ڕوو.
دیارترین رووداوه‌كانی ئۆڵمپیك له رۆژی حه‌وته‌می پاڵه‌وانییه‌تییه به‌ده‌ستهێنانی مێدالیایه‌كی زێڕ وو له لایه‌ن كیانۆش رۆسته‌می پاڵه‌وانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له لایه‌كی دیكه‌یه‌وه، ئه‌ڵماز ئیانا، خانمه ڕاكه‌ری وڵاتی ئه‌سیوپیا، توانی ریكۆردی 10 هه‌زار مه‌تری بشكێنێت و مێدالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت.
له رووداوێكی دیكه‌دا كه جیهانی سه‌رسام كرد، جۆسێپ سكۆڵینگ ئەو مندالە سینگاپووره بوو له 2008 زۆر بە مایکل فلیبس سه‌رسام بوو، به‌ڵام له ئۆڵمپیكی ریۆ لە مایکل فلیبسی بردەوە و مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.