شاره‌دارى كان: بوركينى له‌گه‌ڵ عه‌لمانييه‌ت ناگونجێت

شاره‌دارى كانى فه‌ره‌نسا بوركينى له‌ ده‌م ده‌ريا قه‌ده‌غه‌كرد رايگه‌ياند، بوركينى رێزى عه‌لمانييه‌تى تێدا نييه‌.

K24 – هه‌ولێر:

شاره‌دارى كانى فه‌ره‌نسا بوركينى له‌ ده‌م ده‌ريا قه‌ده‌غه‌كرد رايگه‌ياند، بوركينى رێزى عه‌لمانييه‌تى تێدا نييه‌.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌سۆشێيتد پرێس بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌و بڕياره‌ خراوه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هه‌ركه‌س سه‌رپێچى بكات به‌ بڕى 42 دۆلار سزا ده‌درێت.

ژنانى موسڵمان كه‌ بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتيارى روو له‌ كه‌نار ده‌ريا ده‌كه‌ن، جلوبه‌رگێكى پۆشته‌ ده‌پۆشن و پێى ده‌وترێت بوركينى.

شاره‌دارى شارى كان دێڤد ليسنار، رايگه‌ياندووه‌، ئه‌و پۆشاكه‌ رێزى عه‌لمانييه‌تى تێدا نييه‌ و قه‌ده‌غه‌يه‌ چيديكه‌ به‌كاربهێنرێت.

سه‌رچاوه‌: سكاى نيوز.