سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کوڕ و برای شەهید پێشڕەو دزهیی دەکات
K24 – ههولێر:
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕۆژ پێشڕەوە دزهیی کوڕی شەهید پێشڕەو دزەیی و دکتۆر عەبدوڵڵا مەجید دزەیی برای شەهید پێشڕەو دزەیی کرد.
لە دیدارەکە دا سەرۆک بارزانی هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ کاک ڕۆژ و بریندارەکانی دیکەی کارەساتی موشەکبارانکردنەکەی سەر هەولێر خواست.
