سویسرا.. پیاوێك به چه‌قۆ په‌لاماری سه‌رنیشنانی شهمهندهفهرێكیدا
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له وێستگه‌كانی سویسرا، پیاوێك به چه‌قۆ په‌لاماری سه‌رنیشنانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا و دواتریش ئاگری له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ردا، به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س بریندار بوون، كه یه‌كێكیان منداڵه.
رووداوه‌كه له‌ناوچه‌ی سالیزی نزیكی سان گالۆن كانتۆن روویداوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، ئه‌و پیاوه سویسرییه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه، به‌هۆی رووداوه‌كه خۆیشی برینداربووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
رووداوه‌كه له‌و كاته‌دا بووه، كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له وێستگه‌ی سالێز نیزیكبووهتهوه و ده‌یان سه‌رنشین له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا بوونه.
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌یه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی سویسراوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.