سویسرا.. پیاوێك به‌ چه‌قۆ په‌لاماری سه‌رنیشنانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكیدا

K24 - هه‌ولێر:

له‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌كانی سویسرا، پیاوێك به‌ چه‌قۆ په‌لاماری سه‌رنیشنانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا و دواتریش ئاگری له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌ردا، به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س بریندار بوون، كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی سالیزی نزیكی سان گالۆن كانتۆن روویداوه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و پیاوه‌ سویسرییه‌ و ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ خۆیشی برینداربووه‌ و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌و كاته‌دا بووه‌، كه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌ وێستگه‌ی سالێز نیزیكبووه‌ته‌وه‌ و ده‌یان سه‌رنشین له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا بوونه‌.

تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی سویسراوه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.