پۆكیمۆن ته‌نگ به پنتاگۆن هه‌ڵده‌چنێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كارمه‌ندانی قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن"، هۆشداری له به‌كارهێنانی یاری پۆكیمۆن گۆ ده‌داته كارمه‌ندانی، له‌ناو باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته، له شاری ئارلینگتۆنی ویلایه‌تی ڤیرجینیا.
به گوێره‌ی راپۆرتی وێبسایتی "ڤۆگاتیڤ"ی ئه‌مه‌ریكی، هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یارییه‌ی مۆبایل، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه یارییه‌كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و ئاشكرابوونی زانیارییه‌كان نهێنییه‌كان.
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن تایمز"یش له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه، گواستوویه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه له رێگه‌ی سیسته‌می GPSی مۆبایله‌وه نه‌خشه‌كان نیشانده‌دات و كامێراكانیشی به‌كارده‌هێنرێ، واده‌كات سیخوڕانی بیانی به ئاسانی شوێن نهێنییه‌كانی پنتاگۆن بكه‌ون و له‌و رێگه‌یه‌وه زانیارییه نهێنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بزانن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، ئه‌و یاداشته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه له 19ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه به‌سه‌ر به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌و یارییه‌ی له سه‌رجه‌م به‌رپرسان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆكۆستی مێژووییش قه‌ده‌غه‌كراوه.
یه‌كێك له به‌پرسانی پنتاگۆن به رۆژنامه‌ی "ڤۆگاتیڤ"ی راگه‌یاندووه، ئه‌و زانیاری له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یارییه نه‌بووه، به‌ڵام پۆكیمۆن گۆ یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ی كه نابێت له‌سه‌ر ئامێره‌كانی حكوومه‌تدا هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده یارییه‌كه ده‌چێته ناو به‌شێكی زۆر له زانیارییه تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌ران، به‌ڵام یاری پۆكیمۆن گۆ، سه‌ره‌تای مانگی رابردوو خرایه به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل بۆ هه‌ردوو سیسته‌ی ئای ئۆ ئێس و ئاندرۆید، له‌ماوه‌یه‌ك كه‌مدا ئه‌و یارییه بووه به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی مۆبایل و تا ئێستا زیاتر له 100 ملیۆن دانر داونڵۆد كراوه.