پۆلیسی بەریتانیا هاووڵاتییەکی بولگاری  بە تۆمەتی سیخووڕی کردن بۆ رووسیا دەستگیرکرد

دادگای بەریتانیا
دادگای بەریتانیا

K24 - هەولێر

پۆلیسی بەریتانیا شەشەمین هاووڵاتیی بولگاری لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی سیخوڕی پەیوەندی بە رووسیاوە تۆمەتبار کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی شوباتی 2024، پۆلیسی بەریتانیا هاووڵاتییەکی بولگاری دەستگیر کرد، کە تێوەگلاوە لە سیخوڕیکردن بۆ رووسیا، تیهۆمیر ئیڤانۆڤ ئیڤانشۆف تەمەن 37 ساڵ کە لە رۆژئاوای لەندەن دەژی، لە 7ـی شوبات لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی فەرماندەیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پۆلیسی میترۆپۆلیتان دەستگیرکرا.

لای خۆیەوە پۆلیس ئیڤانچۆڤی دەستگیرکرد وەک ئامادەکارییەک بۆ ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای وستەمینستەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە لەندەن.

ئیڤانچێڤ تۆمەتبار کرا بە "پیلانگێڕی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری کە مەبەست لێی سوودی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ دوژمن بێت و بۆ مەبەستێک کە زیان بە سەلامەتی و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت بگەیەنێت".

لە چوارچێوەی هەمان لێکۆڵینەوەدا پێنج بولگاری دیکە تۆمەتبار کران و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دادگاییکردنیان دەستپێبکات.

دۆسیەکە باس لەوە دەکات کە ئەوان "بەیەکەوە و لەگەڵ جان مارسالیک بەرپرسی پێشووی کارگێڕی کۆمپانیای پارەدانی نەمسایی و کەسانی نەناسراو پلانیان داناوە بۆ بەدەستهێنان، کۆکردنەوە، تۆمارکردن، بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی بەڵگەنامە یان زانیاری بۆ مۆسکۆ".

مارسالیک بەرپرسی پێشووی کارگێڕی کۆمپانیای پارەدانی نەمسایی وایرکاردە و دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا داوای دەستگیرکردنی دەکەن بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە باس لەوە دەکەن تاوانی ئەنجامداوە.

Fly Erbil Advertisment