ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه له میدیاكانی جیهاندا
K24 هه‌وڵیر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به پشتیوانی هه‌وایی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له هه‌ردوو میحوه‌ری گوێر و خازر له نزیك شاری موسڵ ده‌ستپێكرد.
ئاژانسی رۆیته‌رز یه‌كه‌م هه‌واڵی ئه‌مڕۆی خۆی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد كه تێیدا هاتووه: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاش تۆپبارانكردنێكی قۆڕس و چه‌ندین هێرشی هه‌وایی له وه‌رده‌ك ده‌ستپێكرد كه ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تری باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه بڵاو بوونه‌ته‌وه و دووكه‌ڵێكی ره‌ش له دووره دیاره كه پێده‌چێت چه‌كدارانی داعش بۆ خۆ پاراستن له هێرشی فڕۆكه‌كان تایه و شتێكی دیكه‌یان سوتاندبێت و دووكه‌ڵیان به‌رزكردووه.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بڵاو كردۆته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش، به‌شیكه له پلانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش.
هه‌ندێ له ئاژانسه‌كانی دیكه‌ی جیهانیش به بڵاوكردنه‌وه هه‌واڵی ئۆپه‌راسیۆنی هیزی پێشمه‌رگه دژی چه‌كدارانی داعش گرنگیان به‌م ئۆپه‌راسیۆنه داوه.