سالم جاسم: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی وڵاتێكی دراوسێ دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

K24- هەولێر:
پسپۆڕێكی زانسته سیاسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ر كات لاواز ده‌بن په‌نا بۆ كورد ده‌هێنن. ده‌شڵێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق له‌ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری وڵاتێكی دراوسێ، دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 28ـی شوباتی 2024) سالم جاسم، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای دوو ساڵ له‌ده‌ستبه‌كاربوونی، نه‌بوونی یه‌كگرتوویی و هاوڕانه‌بوونی لایه‌نه شیعه‌كانه له‌گه‌ڵ یه‌كدی.
سالم جاسم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوودانی له‌ناو ماڵی شیعه‌دا به ته‌نیایه و پشتیوانی لێ ناكرێت، بۆیه به ته‌نیا ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی زانسته سیاسییه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، وڵاتێكی دراوسێی عێراق هه‌ژموونی زۆری به‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كاندا هه‌یه و بڕیاره‌كانی عێراقی خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق له‌ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری وڵاتێكی دراوسێ، دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ر كات لاواز ده‌بن په‌نا بۆ كورد ده‌هێنن، هه‌ر كاتیش به‌هێز ده‌بنه‌وه، دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له ئێسنتدا له عێراق به ئاشكرا ده‌بینرێت.