به‌رپرسی میحوه‌ری خازر: ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رزگاركردنی زیاتر له 10 گونده
K24 – هه‌ولێر
بەرپرسی میحوەری خازر رایگه‌یاند ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه رزگاركردنی مه‌ودای زیاتر لە ١٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیه كه زیاتر لە 10 گوند له خۆ ده‌گرێت.
عارف ته‌یفور به ئاژانسی ئانادۆل رایگه‌یاند ئامانجی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەدیھاتووە و قۆناغی دووەم دەستیپێکردووە، كه پلانی رزگاركردنی چه‌ند گوندی دیكەیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بۆ هێزی پێشمه‌رگه گوتی مەودای نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە لە هه‌ردوو میحوەری خازر و میحوەری گوێڕ- مەخموور كه‌م ده‌كاته‌وه.
لەبارەی رۆڵی ھاوپەیمانان، عارف تەیفور گوتی: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپه‌یمانان بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی تیرۆریستان، بەڵام ئەوەی رۆڵی سەرەکی دەبینی لە ئۆپەراسیۆنەکە تەنھا ھێزی پێشمەرگەیه.