سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ركرا
له خاڵی سنوری ره‌بیعه‌وه نێردراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئیبراهیم برۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا، پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی قامشلۆ ده‌ستگیر كرابوو،ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ركراو و له سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستانه‌وه نێردرایه‌وه بۆ باشوری كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی "ئه‌نه‌كه‌سه" له خاڵی سنووری "ره‌بیعه‌وه" نێردراوه‌ته‌وه بۆ باشوری كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژئاوای كوردستان رێگه‌یان نه‌داوه سه‌رۆكی "ئه‌نه‌كه‌سه" له ڕۆژئاوای كوردستان بمێنێته‌وه.
ده‌ستگیركردن و ده‌ركردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كور له سوریا له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌ینێك له دژی ئه‌نه‌كه‌سه كرا و به دژايه‌تيكردنى شۆڕشى رۆژئاواى كوردستان تۆمه‌تباریان كردبوون.