ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان شكستی كوده‌تا به به‌خششێكی خوا بۆ خۆی ده‌زانێت
شكستی كوده‌تا ده‌رفه‌تێك بۆ توركیا ره‌خساند
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان رایگه‌یاند سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شكستی كوده‌تای 15 ته‌موز به به‌خششێكی خوا بۆ خۆی ده‌زانێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرش له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنانه‌ی جمهورییه‌ت، لێدوانێكی ئه‌ردۆغان له شه‌وی كوده‌تای 15 ته‌موز به بیر هێنایه‌وه كه گوتبووی شكستی ئه‌م كوده‌تایه به‌خششێكی خوایه بۆ ئه‌و.
ده‌میرتاش گووتی كوده‌تایه‌كی راسته‌قینه روویدا، وادیار بوو كه له شه‌وی 15 ته‌موز، كوده‌تا زووتر له‌دایكبوو. شكستی كوده‌تا ده‌رفه‌تێك بۆ توركیا ره‌خساند و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه بۆ یه‌كێتی دیموكراسیخوازان، ئاشتیانه چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، ده‌ستپێكردنی دانوستان و نه‌هێشتنی دابه‌شكردن و پوڵێنكردنی سیاسی كرد.
له لایه‌كه‌وه شكستی كوده‌تا دهفهرتێك بۆ توركیا ره‌خساند، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ردۆغان كوده‌تا و شكسته‌كه‌ی به به‌خششێكی خوا بۆ خۆی زانی. له كۆتاییدا، ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵبژارد. له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌نی كاپی له ئیستانبوڵ نیوه‌ی توركیا خسته ده‌ره‌وه، پوڵێن كردنێكی هه‌میشه‌یی دروستكرد. پێم وایه چه‌ندین پلان و پرۆگرام بۆ ئه‌وه دارشتووه.
له به‌شێكی تردا، گوتی ئه‌ردۆغان و فه‌تحوڵڵا له تاوانه‌كان هاوبه‌شن، ئه‌وه‌ی كه پێشتر فه‌تحوڵڵا كردی، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌شی ئاماژه به لێدوانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كرد كه گوتبووی فریومان خوارد.