ئه‌مشه‌و جامی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیا گڕ ده‌گرێت
دۆرتمۆند و بایرن میونشن شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن
ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدۆنا پاركی تایبه‌ت به یانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كانی دۆرتمۆند، له كاتژمێر 21:30 یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.
یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیا له نێوان دۆرتمۆند و بایرن میونشن به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ردوولا ئه‌م وه‌رزه كۆمه‌ڵێك گۆڕانگارییان له پێكهاته‌كه‌یان كردووه.
ماتس هامڵیس كه یه‌كێك له دیاترین جه‌نگاوه‌ره‌كانی پێشووی دۆرتمۆنده ئه‌مشه‌و له ریزه‌كانی بایرن میونشن ده‌كات، دۆرتمۆند بۆ ئه‌م وه‌رزه چه‌ندان یاریزانی لاوی گواستۆته‌وه، له‌وانه (مارك بارترا و ئیمری مۆر و ئاندریه شۆرله)، هه‌روه‌ها ماریۆ گۆتزێی چه‌كه كاریگه‌ره‌كه‌ی پێشووی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین یاریی فه‌رمی به ڕابه‌رایه‌تی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری نوێی ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كێك له دیاترین یاریزانه‌كانیشی له ده‌ستداوه كه ریناتۆ سانچێزی پورتوگالییه كه پێشبینی ده‌كرێت ببێته یه‌كێك له دیارترین یاریزانه‌كانی بۆندزلیگا.
یانه‌ی بایرن میونشن له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوو نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیا، دووجار له به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند ئه‌م نازناوه‌ی له‌ده‌ستداوه و جارێكیش به‌رامبه‌ر ڤۆڵفسبورگ دیسان شكست بووه‌ته به‌شی.