بەوێنە.. تۆپی پێی نێو قوڕولیتە لە جیهاندا بەرەو گەشەسەندن دەچێت

یارییەکی تایبەت و دەگمەنە

K24- هەولێر

یاریی تۆپی پێی نێو قوڕولیتە لەم چەند ساڵەدا لە گەشەکردندایە و دوای بەریتانیا، لە ئێستادا لە چینیش ئەم یارییە ئارەزوومەندانی زۆر بووە.

یاریی تۆپی پێی نێو قوڕولیتە مەرجە لە نێو قوڕولیتە بکرێت و هەر تیپێک بە شەش یاریزان یاریی دەکات و یارییەکە بە دوو گێم ئەنجام دەدرێت، کە هەر گێمێک لە 12 خولەک پێکدێت و هیچ یاسایەکی تایبەتیش لە یارییەکە پەیڕەو ناکرێت، واتە نە ئۆفساید نە لێدانی سزا لە یارییەکە نییە.

لە پەکینی پایتەختی چین پاڵەوانیەتییەکی تایبەت بەم یارییە دەگمەنە کرایەوە و زیاتر لە 30 تیپ پشکدارییان کرد، کە یاریگای یارییەکە 80 پێ درێژە و 60 پێش پانە و وابڕیارە ساڵانە ئەم یارییە بکرێت.