مۆرینهۆ و زڵ‌اتان تامی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له پرێمه‌ر لیگ كرد
كوڕه زێڕێنهكهی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ركه‌وته‌وه
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له پرێمه‌ر لیگ به رابه‌رایه‌تی مۆرینهۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان تۆمار كرد.
كه‌مێك پێش ئێستا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی بۆرنمۆسی برده‌وه.
له خوله‌كی 40، خوان ماتای هێرشبه‌ری ئیسپانی، یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانی به گۆڵێك پێشخست، دواتر واین روونی كوڕه زێرینه‌كه‌ی مان یونایتد ئه‌نجامه‌كه‌ی له خوله‌كی 59 دوو هێنده لێ كرد، دوای 5 خولهك له تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه ئیبراهیمۆڤیچ یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد.
له خوله‌كی 69، یانه‌ی بۆرنمۆس له رێگه‌ی ئاده‌م سمیس جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌م ڕووداو و گۆڵانه هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیكه له ئه‌نجام و ناونیشانی یارییه‌كه رووینه‌دا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 3 گۆڵ و 3 خاڵ پێشوازی له وه‌رزی نوێی پرێمه‌ر لیگ كرد.