باشترینه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشان كران
ساڵانه رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی ئه‌ڵمانیا ده‌نگ بۆ باشترین یاریزانی ئه‌ڵمانیا ده‌ده‌ن كه له خوله نێوخۆییه‌كانی ئه‌ورووپا یاریی ده‌كه‌ن، بۆ وه‌رزی رابردوو، جیرۆم بواتینگ به باشترین یاریزانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشان كرا.
رۆژنامه‌ی Kickerـی ئه‌ڵمانیا، له راپۆرتێكدا ئه‌نجامی ده‌نگدانی رۆژنامه‌نووسانی تایبه‌ت به باشترینه‌كانی ساڵ ئاشكرا كرد، كه تێیدا جیرۆم بواتینگی به‌رگریكاری بایرن میونشن به باشترین یاریزان دیاریی كرا.
بواتینگ بووه دووه‌مین به‌رگریكار له دوای یۆرگن كۆلهری به‌رگریكار كه له ساڵی 1997 ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ریه‌ك له تۆماس مووله‌ر و تۆنی كرووس له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م هاتن.
دێرك شۆسته‌ر، راهێنه‌ری وه‌رزی رابردوو یانه‌ی دارمشتات و راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی ئۆگسبورگ به باشترین راهێنه‌ری ساڵی 2016 ده‌ستنیشان كرا.